بۆرەی چاوزەرد بەهێزە ڕاوچییەکی بەپارێزە
شەوبینە و ڕەنگی دێزە، مگێزی لە هەوێزە
مگێز: ئارەزوو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) هەویز: بە شوێنێکی قەراغ ماڵان دەوترێ کە شەو ئاژەڵی تیا مۆڵبدرێ (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە گورگە کە ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، ڕەنگی بۆر و بەهێزە، ڕاوچییەکی بەپارێزە، واتە: لەکاتی ڕاوکردندا زۆر خۆی لە دوژمنەکانی دەپارێزێت، شەوبینە: واتە لەشەوی تاریکدا باش دەبینێ و ئاستی بینینی زۆرە، ئارەزووی لەو جێگایانەیە کە ئاژەڵی تیامۆڵ دەدرێ. وەڵام (گورگ) .[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 308 car hatiye dîtin