گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #بنگرد#، شارۆچکەی دوکان، پارێزگای #سلێمانی#.
مەرگە دەکەێتە ناو شیودۆڵەکانی چیاکانی ئاسۆس لە ڕۆژهەڵاتی دەریاجەی دوکان. شاخی قەڵاتەڕەش لە ڕۆژهەڵات وە شاخی کۆلارە لە باکوور و شاخی گەورەقەڵا لە ڕۆژئاوا وە شاخی بەردەقەڵیشت لە باشوور دەوری گوندەکەیان داوە. مەرزی گوندوکە هاوسنوورە لە باکوور لەگەڵ گوندەکانی سۆفیان و سەرچیا و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی پاشکیش و هەنجیرە و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندەکانی هەڵۆنە و بیوەکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بنگرد و سێناجیان و واتێ و خۆشاو. مەرگە کانیاوی زۆری هەیە و پلەی گەرمی ئاوەکانی جیاوازە. کانیاوەکان خڕی مەرگە درووست دەکەن کە لافاوەکانی بە مەزرایەکانی شارەدێی بنگرد و گوندی بێموشەدا لە ڕۆژئاوای گوندەوەدەڕژێتە دەریاچەی دوکانەوە. لە چیاکانی مەرگە داری بەڕو زۆرە وە لە بەراوەکانیشیدا مەرگە بەناوبانگە بە دارگ هەنجیر وە هەنار. وە داری مێو گوێز و میوەی تری زۆری هەیە. بەرهەمی سەرەکی کشتوکاڵ لەگەڵ میوەی هەنجیر و هەناردا، گەنمە کە لە پێدەشتەکانی مەزرای گوندەکە لە دەشتی مەرگە لە ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان بە سوود لە ئاوی باران بەرهەم دێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 572 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!