#پەروین بابەکر#، #ڕێواز فایەق# و #تەلار لەتیف#، دەکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
دوای هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی حزبەکەیان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەروین بابەکر لە بەرپرسی دۆسییەی نەوتەوە دەکاتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
لە دوای هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ و زیادکردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وابڕیارە پەروین بابەکر، لێپرسراوی دۆسییەی نەوتی یەکێتیی لەگەڵ هەریەک لە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕڵەمان و تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتیی بکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە.
لە شوێنی پەروین بابەکر، وەک بەرپرسی دۆسییەی نەوت ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتە بەرپرسی دۆسییەی نەوت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 883 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!