شارەدێی سێڵاوتان لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لەو پێنج شارەدێیەی ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم شارەدێیە گوندی تۆپاغاجە.[1]
خەڵکی ئەم گوندەوارە گشتیان کورد بوون بەڵام بەهۆی نەهامەتی و بێکارییەوە و زوڵمی دەسەڵاتەوە کوردان ناوچەکەیان جێهێشتووە و زەوییەکانی خۆیان بە نیوەکاری داوە بە ئازەرییەکان، بەم شێوەیە هەندێک لە ئازەرییەکان لەم گوندەوارەدا نیشتەجێبوون، ئێستا کورد و ئازەری لێرەدا پێکەوە دەژین و هەندێکیان مەزهەبی شیعەیان قبوڵ کردووە، هەردوولا بە زمانی کوردی و ئازەری دەدوێن. لە ڕاستیدا خەڵکەکەی کوردن و ئازەری فێر بوون.
هۆی ناونانی ئەم شارەدێیە ئەوەیە کە سێڵاو گرە، کاتێ لافاو هەڵدەستێ چی وەپێش بێت لەگەڵ خۆی دەبات و دەڕوات بەهۆی ئەوەی چۆمێک بەم خاکەدا دەڕوات کە ناوی سێڵاوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 127 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!