لە ژێر فشاری #مەسعود بارزانی#، #نێچیرڤان بارزانی# بە دانانی جێگرێکی دیکە ڕازی بووە
شەش مانگ پێش ئێستا، نێچرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان توڕەبووە، بەڵام لە ژێر فشاری مەسعود بارزانی دا، ڕازیبووە.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان شەش مانگ پێش ئێستا، کاتێک زانیویەتی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەنرێت، توڕە دەبێت و بۆ ماوەیەک هەرێمی کوردستان جێدەهێڵێت، بەڵام دواتر لەژێر فشاری مەسعود بارزانیدا، ڕازی دەبێت بە دانانی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی پارتی.
لە ڕۆژانی 3-6ی تشرینی دووەمی 2022، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای #دهۆک# بەسترا و بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو حزبەدا، دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانرا. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 806 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!