ئەبولقاسمی لاهوتی ڕەوتی سیاسی و پەیوەندی بە جووڵانەوەی سمکۆی شکاکەوە
م.ی. هەردی مەهدی میکە
ئەبولقاسمی لاهوتی، کوردێکی کرماشانییە، لە ئەدیبە ڕچەشکێنەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئێران و سیاسەتمەدارێکی کاریگەری ناو ڕوداوەکانی ساڵانی 1905-1922ز. ئێران و ناوچە کوردنشینەکانە. شاعیرێکی یاخی و پێشەنگ و یەکەمیەکانی شیعری هاوچەرخی ئێرانە، لە یەکەمین سیاسیە کردەییەکانە کە بە کودەتایەک بەرەنگاری کودەتاکەی ڕەزاخان (رەزاشای دواتر) و سەید زیائوددین بوویەوە و باوەڕی وابوو هاتنەسەرکاری ڕەزاخان مەترسیدارە و پێچەوانەی بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازیە و سەرەتای چەسپاندنی ئیستیبدادە لە ئێران، هەرواش بوو چونکە دواتر دەوڵەتی مەرکەزی و ئیستیبدادی ڕەزاشای پەهلەوی لێکەوتەوە.
گۆڤاری زانستیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ساڵی دووەم، ژمارە 4
12-09-2017 [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 481 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!