دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵی بەرێز محەمەد شێخ عوسمان
ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن و سەرنووسەری ئەلمەرسەد
هەڤاڵی بەرێز هەرێم عوسمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان حاجی نەعیمە شێخ سەعیدمان بیست کە دوایی ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی و ناخۆشی گیانی پاکی سپارد.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خۆتان و خوشک و برایان دەکەین.
خوا لێی خۆش بێت و دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!