نەخۆشی سەدەفی چییە؟ هۆکار و چارەسەرەکانی چین؟
ئامادەکردن: #شادیار حەمەلاو#
سەدەف نەخۆشییەکی درێژخایەنی پێستە، بەهۆی تێکچونی میکانیزمی خۆ نوێکردنەوەی توێژاڵی دەرەوەی پێستەوە ڕوودەدات، نەخۆشییەکی گوازراوە نییە بەهیچ شێوەیەک.
نیشانەکانی نەخۆشیەکە بریتییە لە درووستبونی پەڵەی سوور لەسەر پێست لەگەڵ کاژێکی زیوی، درووستبونی خوران لەو شوێنەی کە نەخۆشیەکەی تێدا درووستبووە، وەک (ئەژنۆ، ئەنیشک).
هۆکارێکی دیاری کراوی نییە هەرچەندە هۆکاری بۆماوە و بەرکەوتن لەگەڵ دەوروبەر کاریگەری هەیە و پێدەچێ بەهۆی کێشەیەک لە بەرگری لەشەوە بێت کە وائەکات پێست خانەی نوێ زیاتر درووست بکات وەک لەکاتی ئاسایی. بەڵام هەندێ هۆکار هەن کە نەخۆشیەکە خراپتر ئەکات وەک:-
1- گۆڕانی هۆڕمۆنات، کەمی کالیسیۆم
2- خواردنەوەی کحول و جگەرە کێشان
3- فشاری دەروونی کەسەکە
4- هەندێ خۆراک (وەکو باینجان و پەتاتە و گۆشتی سوور و هێلکە) ئەمانە وادەکەن ئەم نەخۆشیە گەشە بکات و باشترین جۆری خواردنیش ماسی سەلەمونە.
وە بۆ چارەسەریش چەندین ڕێگای چارەسەر هەیە کەوا ئەکات نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ بکرێ لەڕێگەی بەکارهێنانی مەرهەم و دەرمانی تایبەت و بەکارهێنانی تیشکی سەروبنەوشەیی و کۆمەڵێ چارەسەری تر بەپێی حاڵەتە پزیشکی پسپۆڕ دیاری ئەکات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 456 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!