کونسڵیەتی ئەمەریکا لە شاری #هەولێر#، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی شانزە ڕۆژەی دژی توندوتژی تیشک دەخاتە سەر ژیانی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، خانمی پێشووتری ئێڕاق و هاوسەری مام #جەلال تاڵەبانی# سەرۆک کۆماری ئێڕاق.
لەلاپەڕەی فەڕمی خۆی پۆستێکی دەربارەی ژیانی ئەو کەسایەتییە بڵاوکردۆتەوە.
ماوەی ئەم 16 ڕۆژەی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریدا، تیشک دەخەینە سەر ژیانی ئەو خانمانەی جێدەستیان دیاربووە لە سیاسیەت و بزنس و کۆمەڵگەی مەدەنی و زانست و هونەردا.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە لە ناو خەڵکدا بە هێرۆ خان ناسراوە پێشتر خانمی یەکەمی ئێڕاق بووە و یەکەم کوردە کە چووبێتە ئەو پێگەیە. هێرۆ خان لە 1948 لە دایکبووە و خەڵکی #سلێمانی#یە. هێرۆ خان هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ژیانی سیاسی دەستپێدەکات و هاوشانی هاوسەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشتر کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی دژی ڕژێمی سەرکوتکەری پێشوو جەنگاوە.
هەروەها هێرۆ خان بەوەش ناسراوە کە پشتیوانی پڕۆژە کەلتوری و هونەریەکانی بووە و لەو نێوەندەشدا پشتیوانیی هونەرمەندان و نووسەران لەسەر ئاستی تاک. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 677 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!