#یەکێتیی نیشتمانیی کودستان# لە بابەتی جیاکردنەوەی ئیدارەی #سلێمانی# و دابینکردنی بودجەکەی لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە تەواو بێهیوا بووە.
بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی حکومەتی ئێڕاق ئامادەنین لە بابەتی دوو ئیدارەیی پشتگیری یەکێتی بکەن، بۆیە ئەو حیزبە بە تەواوی لەو هەوڵەی بێهیوا بووە.
بەهۆی بێهیوا بوونی یەکێتی لەو هەوڵە ئێستا دەستی بە هەوڵێکی نوێ کردووە، ئەویش ئەوەیە لە ڕێگەی سایتێکی فەڕمییەوە داهاتی سلێمانی بخەنەڕوو، کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار.
یەکێتی لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت ڕای گشتی لە دژی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە سنووری سلێمانی بجوڵێنێت و بە خەڵک بڵێت پارتی و حکومەتی هەرێم، کە لەلایەن ئەو حیزبەوە سەرۆکایەتی دەکرێت سەرچاوەی کێشەکانی سلێمانی نەک ئەوان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 490 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!