#پارتی دیموکراتی کوردستان#، فەوجێکی گەورەی سەربازی بۆ کوڕەکەی #موراد کانی کوردەیی# کەسایەتی نزیک لە #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دادەمەزرێنێت.
فەوجە سەربازییەکە لە 2 هەزار کەس پێکدێت و کوڕە گەورەکەی موراد کانی کوردەیی سەرپەرشتی دەکات.
ناوی دوو هەزار کەسەکە بۆ ئەو فەوجە تۆمارکراوە و تەنانەت موچەشیان بۆ بەستراوە.
کە ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکراوە، بەم نزیکانە دەخرێنە ڕاهێنانی سەربازی و تەنانەت خانوو، بارەگای سەربازی و شوێنی پێویستیشیان لە نزیک #هەولێر# بۆ دابینکراوە.
ماوەی ڕابردوو کوڕە گەورەکەی موراد کانی کوردەیی لەگەڵ #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت کۆبووەتەوە و لەو کۆبوونەوەیەش ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی ئەو فەوجە سەربازییە و سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی لە هەموو ڕوویەکەوە پێداوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 439 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!