ناونیشانی بابەت: داخستنی یانەی شەوانەکان با داخستنی دەرگای جادووباز و ساحیرەکانی بەدوادابێت
ئامادەکردن: #ئارەزووی عەبدولخالق#
ئیدی کات درەنگە شار و وڵات پێویستە پاک بکرێتەوە لە هەموو قێزەونییەکان.
دەست پێکی بابەتەکەم ئەمەوێ بەوە دەست پێ بکەم
ئازادی و دیموکراسی تا ئەو سات و شوێنە جوانە کە نەشێوێنرێ و ئیستغلال نەکرێت چونکە ئەوەی لەم کوردستانە ئەگوزەرێ، دەرئەنجامی ئازادیەکی بەرفراوانە کە بەداخەوە بۆتە هۆی ناشرین کردنی سیما و ئاکار و ڕەوشتی نیوەی دانیشتوانی وڵات کە زۆرجار هاتنی بەڵێشاوی کەسانی بییانی و دراوسێکانمان ئەنجامی خراپ خراپی ئەبێت، شار و سیمای شار هێندە ناشرین بووە زۆر جار کە بەشەقامەکاندا گوزەر ئەکەین بێ ئومێدیەکی زۆر بۆ ئاییندەی مناڵەکانمان لەناخماندا گوزەر ئەکات.
یانەی شەوان و لەش فرۆشەکانی سەرجادەکان و کەبەداخەوە ئێستا توێژی گەنجان و هاوڕەگەزبازەکانیشی گرتۆتەوە کە بەنوێژی نیوەڕۆ و لەژێر چەتری ئازادی و دیموکراسیدا مامەڵە بەجەستەی خۆیانەوە ئەکەن.
هەڵبەت هەبوونی بەئاشکراو بێ ترسی چەنەها جادووباز و سیحر بازی بەناو شێخ کە زۆر بەئازادانە لەژێر چەتری ئازادی و دیموکراسی چەنەها ئافرەتیان لەڕووی ڕەوشت و ئاکارەوە لەخشتە بردووە لەژێرناوی جۆرەها کاری قێزەون و نەفرەت لێ کراو.
ئیدی با بەس بێت ئەم وڵاتە با جوانییەکانی بۆ بگەڕێتەوە با ئەهلەکەی متمانەی وای لادرووست بێت بۆ لەمەودوا بتوانین ڕۆڵەکانمان بەئازادانە بەڕێگاو شەقامەکاندا ڕێبکەن
با بەس بێت با هەرچی دەرگای پیس و نەگریس هەیە دابخرێن و هەرچی مرۆڤە پیسەکانیشن ڕەوانەی زیندان بکرێن..
خۆشەویستییەکان خنکێنراون هەموو جوانییەکان کراون بە جەستەو ماددە.
تکایە با بەس بێت با خۆری خۆشەویستی و پاکی و متمانە لەم وڵاتە هەڵبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 827 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!