ناو: سوهەیلا
نازناو: مەتاعی
$ژیاننامە$
سوهەیلا مەتاعی، خەڵکی شاری #دێولان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ئەو شارە لە ڕۆژی #01-10-2022# لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەست بەسەر دەکرێت و پاش بەسەربردنی ماوەیەک لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە لە ڕۆژی #17-10-2022# بە بارمتەی 400 ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێت. دوای ماوەیەک دووبارە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەست بەسەر دەکرێت.
لە ڕۆژی #04-12-2022# سوهەیلا مەتاعی، بە شێوەی ڤیدیۆکونفرانس و لە دادگایەکی فۆرماڵیتە و چەند خولەکیدا حوکم دەدرێت و سزای 60 مانگ بەندکردن و چەندین تۆمەتی بەسەردا دەسەپێنرێت، کە هەر کام لەو تۆمەتانە سزای تایبەتیان بۆ دیاری کراوە و تۆمەت و سزاکان بریتین لە: تێکدانی ئاساییشی گشتی 18 مانگ بەندکردن، چالاکی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی 15 مانگ بەندکردن، شێواندان و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی 13 مانگ بەندکردن، هەوڵدان دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی 5 مانگ بەندکردن و چالاکی بۆ حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی 9 مانگ بەندکران. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 758 car hatiye dîtin