دەقی پرسەنامەکەی #بەرهەم ساڵح#:
بەڕێز / ڕەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
بەڕێزان / خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ڕەمزی عەبدوڵا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەمزی عەبدوڵا) کادری تێکۆشەری مەڵبەندی #کەرکووک# و کوڕی شەھید عەبدوڵا حەمەڕەش و برای ڕەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مان بیست.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
د.بەرهەم ساڵح[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 604 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!