دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی 70:
ئەمڕۆ فەرماندەیەکی لاو و پڕ لە ھێزوو ورە بەکجاری ماڵئاوی لێکردین و کۆستێکی گەوری خستە دڵی ھەمووانەوە .
لیوا ڕکن عومەر ساڵح سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی 70 بۆ شەھیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ کوردستان فەرماندەیەکی بوێرو چاونەترسی لەدەستداو گەیشتە کاروانی پڕ سەروەری شەھیدان.
بە شەھیدبوونی کاکە ئاکام زیاتر سور دەبین لە ڕاوە دونانی تیرۆرستانی داعش و نەیارانی کورستانەکەمان ئێمە لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەڵێن دەدین درێژە پێدەری ڕێبازی پیرۆزی شەھیدان دەبین تاکو کوردستان دەگەیەنین بەکەناری ئارامی سەربەرزی بۆشەھیدانمان و مردن و لە ناوچون و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانمان...
سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی 70[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 575 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!