دەقی پرسەنامەکەی یەکەی جەنگی 44ی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا:
تکایە بەناوی هەموو یەکەی جەنگی 44وە، پرسە و سەرەخۆشیم لە دڵەوە قبوڵ بکەن، لەم کاتەدا، دڵمان لاتانە بەهۆی لەدەستدانی جەنەڕاڵ ئاکام عومەر.
زۆرجار سەختە وشەی دروست بدۆزیتەوە لە کاتێکی وەک ئێستادا، هاوخەمی و پشیوانی تەواوی خۆمتان پێشکەش دەکەم.
ئێمە ئەو شانازیەمان هەبوو کە لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆ و فەرماندەکەی کاربکەین، یەکەکانمان لە کاتی ڕاهێنانەکان و ئۆپەراسوێنەکان هێندە نزیک بوون لە یەکەوە کە هەرگیز ناتوانین فەرماندە ئاکام و ئازایەتیەکەی لە بیر بکەین.
بەهیوای ئارامی، ئاسوودەیی، بوێری و دلسۆزیەکی زۆر لەم کاتە خەمناکەدا.
یەکەی جەنگی 44
ڤینسێنزۆ مارتێلا [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 541 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!