ناو: بێریوان
نازناو: خدربەگی
ناوی باوک: مەحمود عەزیز
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-03-1973#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی بێریوان مەحمود عەزیز خدربەگییە، لە ڕێکەوتی #01-03-1973# لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر هاتۆتە دنیاوە، کچی تێکۆشەری دێرین و ناسراو (مەحمود عەزیز بەگ)ە، ناوبراو خوێندنی سەرەتایی لە بەغدا تەواو کردووە و دواتر بۆ خوێندنی ناوەندی گەڕاوەتەوە کوردستان و لە گوندی میرەودێ نیشتەجێ بووە و تا پۆلی هەشتەمی ناوەندی خوێندووە و لە خوێندن دابڕاوە، دواتر لە کوردستان هاوسەرگیری دەکات و لە ئەنجامی ئەم هاوسەرگیرییەی دەبێتە خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی(هەنگاو، هەژان، هێڤار).
بێریوان لە ساڵی (1996) لەگەڵ خێزانەکەی کوردستان جێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە ئەوروپا و لە ڕێکەوتی (17-03-1997)ەوە لە وڵاتی فینلەندا لە هێڵسنکی نیشتەجێ دەبێت.
دواتر لە فینلەندا درێژە بە خوێندنەکەی دەدات و دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگای وەرگێڕان و چەندین ساڵە کاری وەرگێڕانی زارەکی بۆ زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەکات.
لەهەمانکاتدا هاوکار و ئەندام و لایەنگری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤە و ئەندامیشە لە ڕێکخراوی (ئەمنیستی) جیهانی و بەرگریکارێکی چالاکی مافەکانی ژنان بەگشتی و پەنابەرانە بە تایبەتی.
ناوبراو خولیای نووسینی هەیە و چەند ساڵێکە لە بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و ژناندا دەنووسێت و بابەتەکانی لە ماڵپەڕە کوردییەکان و ڕۆژنامەکانی(وشە، ڕوانگە و ڕەخنە) بڵاودەبێتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,478 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!