لە دوای ئەوەی #قوباد تاڵەبانی# و #بافڵ تاڵەبانی# و وەهاب هەڵەبجەیی هاتنە #هەولێر#ی پایتەخت، لە فڕۆکەخانەی هەولێر تەواوی پاسەوانەکانی بافڵ و قوباد و وەهاب هەڵەبجەیی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گەمارۆ دران بۆ ئەوەی وەهاب هەڵەبجەیی دەستگیر بکەن.
دوای ئەم کێشانە قوباد تالەبانی پەیوەندی بە #نێچیرڤان بارزانی#یەوە دەکات، هەر ئەوکات نێچیرڤان بارزانی چەند ئۆتۆمبێلێکی خۆی دەنێرێ تا قوباد تاڵەبانی و بافڵ و وەهاب هەڵەبجەیی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەردێنن.
نێچیرڤان بارزانی دوای دوو لە هاتنی بافڵ و قوباد و وەهاب هەڵەبجەیی بە قوباد تالەبانی وتووە ئێوە شێتن؟ ئێوە تەواو نین؟ چۆن وەهاب هەڵەبجەیی دێنە هەولێر کە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە.
نێچیرڤان بارزانی بە قوباد تاڵەبانی وتووە ئەم جارە یارمەتیم دان، جارێکی تر هەڵەی ئاوا دووبارە مەکەنەوە، چونکە یارمەتیتان نادەم هەڵەی زیاتر بکەن باجەکەی بە خۆتان دەدەن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 673 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!