لیوا ئەیوب یوسف پەیامێک بۆ #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# دەنووسێت
دەقی پەیامەکە:
کاک کۆسرەت.. تۆ بۆ ئێمە قەڵایەکیت لە هێز و ورە و نموونەی ئازایەتی و کۆڵنەدانیت.
داستانی سەری ڕەش و دێگەڵە شاهیدی ئەو ڕاستییە دەدەن کە تۆ شێر بوویت، شێرەکەی #هەولێر# وەک سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# دەیفەرموو.
ئێستاش بۆ ئێمە سەرمەشقی هەوڵدان و تێکۆشانیت و ناوت لە دڵماندا زیندووە.
ئێمە خوێندکاری ئەو ڕێبازە جوان و پیرۆزەین کە جەنابتان داهێنەر و پارێزەر و مامۆستای بوویت، ئێستاش بەڵێنت بۆ دووبارە ئەکەینەوە بەهەمان هێز و توانا و بە هەمان نەفەسی جاران و سەردەمی شۆڕش و کوردایەتی و خەباتی سیاسی و سەربازی سەردەمی شاخ لەگەڵتین و بۆ بەرەو پێش بردنی وڵاتەکەمان و خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان گیان لەسەر دەست وەستاوین، بەڵێن بە خوێنی شەهیدەکانمان ئەدەین پارێزەری سەر و ماڵ و خاکی کوردستان بین و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بکەینە ئامڕازێک بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان، یەکێتی بکەینەوە بە یەکێتیەکەی جاران. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 448 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!