هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لیوا #چەتۆ ساڵح#، تەنیا پەیوەندی بەوە نەبووە کە ناوبراو ئامادەنییە دەست بەرداری پۆستەکەی ببێت لە وەزارەتی ناوخۆ، بەڵکوو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چەتۆ ساڵح دەستی بۆ دۆسیەیەکی هەستیار بردووە.
لە دوای ڕووداوەکانی 8ی تەمووز، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێکخراوەکان و حیزبەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کە بەڕێوەبەرە گشتییەکەی لە پشکی یەکێتییە، نووسراوێکی ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە کە خاوەندارێتی یەکێتی بۆ #بافڵ تاڵەبانی# دەگەڕێتەوە نەک #لاهور شێخ جەنگی# و بافڵ تاڵەبانی کە لەو کاتەدا هاوسەرۆک بوون.
ئەم نووسراوە دەبێتە بەڵگە بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە وەک خاوەنی یەکێتی مامەڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بکات بەتەنیا نەک لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی بەیەکەوە.
چەتۆ ساڵح، لە ماوەی ڕابردوو ئەو دۆسیەیەی هەڵداوەتەوە و نووسراوێکی نوێی ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێڕاق کردووە کە ئەو نووسراوەی پێشتر بەناوی وەزارەتی ناوخۆوە ئاڕاستەی کۆمسیۆن کراوە، نووسراوێکی نا یاسایی بووە و سەرجەم ڕێکارەکانی دەرکردنی نووسراوێکی نەبڕیوە و ئەم نووسراوە لە پشتی ئەوەوە کراوە وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ.
چەتۆ ساڵح ئەو نووسراوە بەتەزویر لە قەڵەمداوە و لە نووسراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، خاوەندارێتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەر یەک لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دەگەڕێتەوە.
تەنانەت لیوا چەتۆ ساڵح لەگەڵ سێ ئەندامی دیکەی سەرکردایەتی یەکێتی بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی #بەغدا#شیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆن لەسەر ئەو دۆسیەیە کۆبوونەوەیان کردووە.
ئەم جموجۆڵانەی چەتۆ ساڵح بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەم هۆیەوە ویستویانە لە #هەولێر#ەوە بیگەڕێننەوە #سلێمانی#، بەڵام بەهۆی هەبوونی زانیاری پێش وەختە لە لایەن چەتۆ ساڵحەوە ئەم پلانە شکستی هێناوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 800 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!