#قوباد جەلیزادە# شاعیر و نووسەری کورد لە پۆستێکدا لەبارەی دەستپێکردنی یارییەکانی کەنداوی 25 نووسیویەتی:
لە نووکەوە تا کۆتایی لە شاشەی تیڤییەوە، تەماشای ئاهەنگی کردنەوەی جامی کەنداوم کرد لە یاریگایەکی تایەتی شاری بەسرە کە تیپی تۆپی پێی وڵاتانی کەنداو بەشداری تێدا دەکەن.
دەیان تابلۆ و گۆرانی و شیعری تێدا خوێندرایەوە، بە وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، لە هەموویاندا ئێڕاق، ئێڕاقی عروبە بوو، لە کوولەکەی تەڕیشدا، ناوی کورد نەهات وەک نەتەوەیەکی سەرەکی ئەم ئێڕاقەی عروبە. ئاڵای کوردستانیش لە کونان دیار نەبوو و لە هیچ تابلۆیەکیشدا، جل و بەرگێکی کوردیم نەدی..ئەی کوا برایەتییە مێژوویەکەی کوردوو عەرەبی چاوڕەشم.
نازانم ئەو بەرپڕسە کوردانەی ئەوێ چ چێژێک لەوەدا دەبیین، کە نە ئاڵای نیشتمانەکەیان هەڵکراوە و نە ناوی نەتەوەکەیان هاتووە.
لە زۆربەی قەسیدە و تابلۆکانیشا، شانازیان بە شارستانیەتی ئەکەد و سۆمەر و بابل دەکرد، وەک ئەوەی عەرەب و ئێڕاق خاوەنی ئەو سەروەریانە بێت.
ئەوەی زۆر جێی سەرنج بوو لە کاتی وتارە کورتەکەی سەرۆک وەزیران، بەڕێز #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری #سلێمانی# دەرکەوت، بە کوڵ فرمێسکی دەڕشت، نازانم فرمێسکی شادی بوو یا فرمێسک بوو بۆ تەنیایی و بێکەسی کورد!
هیچ شتێک ئێمەی کورد لە پاشکۆیەتی ڕزگار ناکات، جگە لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 731 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!