#پارتی دیموکراتی کوردستان#، هەوڵی وەرگرتنی پۆستی سوپاسالاری ئێڕاق دەدات و بۆ ئەوەش لە پەڕڵەمانەوە دەستی بە جوڵە کردووە.
پارتی دەیەوێت ئەو پۆستە ئەمنییانەی ئێڕاق، کە پشکی کوردن و وەک بەشی ئەو حیزبە دیاریکراون پڕ بکاتەوە.
یەکێک لەو پۆستانە، پۆستی سوپاسالاری ئێڕاقە، کە پێشتر ئەو پۆستە لای پارتی بوو، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
پارتی لە ڕێگەی لیژنەی بەرگری و ئاساییشی پەڕڵەمانی ئێڕاق، کار لەسەر ئەوە دەکات، جارێکی تر ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، ئەمە جگە لە وەرگرتنەوەی چەند پۆستێکی تری ئەمنی لەناو سوپای ئێڕاق. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 510 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!