ڕەشکە چارەسەرێکی زۆر کاریگەرە بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکان بەتایبەتی نەخۆشییەکانی:
1- $شەکرە:$ زۆر بەسوودە بۆ هەردوو جۆری (1 و 2) نەخۆشی شەکرە، چونکە دەبێتە هۆی زیندوبوونەوە و چالاک بوونەوەی خانەکانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئینسۆلین وە هەروەها دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن بە پاڵنانی بۆ شەکری ناو خوێن بۆ ناو خانەکانی لەش.
$شێوازی خواردنی:$ دوو گرام (نیو کەوچکی چا) لە ڕەشکە (وردبکرێت یان بە ددان وردبکرێت) بەیانیان پێش نان.
2- $بەرزی پەستانی خوێن:$ زەیتی ڕەشکە (200 میلی گرام کە دەکاتە چارەکی کەوچکی چا) ڕۆژانە یەکجار بۆ ماوەی دوو مانگ.
هەروەها بۆ چارەسەری هەوکردنی میکرۆبی بەهێز، نەخۆشی شێرپەنجە (خۆپاراستن یان چارەسەری) ، چارەسەری ئازار، برینی گەدە و کۆلۆن، دژی هەوکردنی قاچ وە چارەسەری چەندین نەخۆشی تر.
$تێبینی:$
نابێت لەو ڕێژەی کە دانراوە زیاتر بخورێت، چونکە ڕێژەی ژەهراوی بوونی ڕەشکە زۆر کەمە وە ئەو کاتە کاریگەری خراپی دەبێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 445 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!