#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# پەیامی هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی قەرەنی ئاغا دەکات.
$دەقی پەیامەکە...$
بەڕێز کاک قەرەنی ئاغا
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو ئامینە
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (ئامینە میر ئەحمەد) دایکی هەڤاڵی بەڕێزمان کاک قەرەنی ئاغا نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 576 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!