دارەکەی دارێکی چەماوە
پێستەکەی پشتێنێکی خاوە
دوونەکی لەناوە
مەبەست لە قەفەزی کەوە، (قەفەزی کەو: لە کوردەواردا شووڵی باریکی زۆر قایم بە گەرمکردن و تەرکردن دەچەمێنرێتەوە و ئەو جۆرە قەفەزەی بۆ کەو لێدرووستدەکرێ، بەشێکیشی بە پێست ڕووپۆشدەکرێ) دارەکە دارێکی چەماوە، مەبەست لە شووڵی قەفەز درووستکردنە، پێستەکەی پشتێنێکی خاوە، مەبەست لەو پێستەیە کە وەک پشتێن بەدەوری قەفەسدا دەبرێت، دوونەکی لەناوە، مەبەست لە باڵندەی کەوە. وەڵام (قەفەزی کەو) . [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 300 car hatiye dîtin