$ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لە پەڕڵەمانی کوردستان سەبارەت بە بریاری پەڕڵەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان.$
بێگومان تاوانی کۆمەڵکوژی کە دەرھەق بە خوشک و برا #ئێزیدی#ەکان کراوە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی #داعش#، تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگە و خەسڵەتی نێودەوڵەتی ھەیە ، ھەربۆیە بریاری ئەمڕۆی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی دژ بە خوشک و برا ئێزیدیەکانمان بە ھەنگاوێکی گەورە و کاریگەریی دەزانین، وێرای سوپاسگوزاری و دەست خۆشیمان بۆ پەڕڵەمان و حکومەتی ئەڵمانیا بەگەرمی پێشوازی لەو بریارە مێژوویەی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا دەکەین ، ھیوادارین وڵاتانی تریش ھەنگاوی ھاوشێوەبنێن، لە ھەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە بەئەرکی حکومەتی فیدراڵی دەزانین ھەنگاوی پێویست بنێت بۆ قەرەبوکردنەوەی قوربانیان و کاری جدی بکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئێزیدیەکانمان. [1]
فراکسیۆنی سەوز لە پەڕڵەمانی کوردستان
#19-1-2023#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 573 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!