$شەش هۆکاری باوی کەمی متمانەبەخۆبوون$
1- مامەڵەکردنی دایک و باوک بە شێوەیەکی نەرێنی و خراپ لەگەڵ منداڵەکەی، چونکە ئەوان یەکەمین کەسن کە کاریگەریی لەسەر منداڵەکەیان درووست دەکەن.
2- هاوڕێ و هاوپیشەی نەرێنی، کە بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەت لەگەڵ بکەن، ڕێزت نەگرن.
پەستانێکی زۆرت بخەنەسەر، بەهات بۆ دانانێن و گاڵتە بە هەست و بیرکردنەکانت بکەن.
3- ئازاردانی جەستەیی و دەروونی، یان دەستدرێژی سێکسی، کە وا لە کەسەکە دەکات وابیربکاتەوە شایەنی ئەو ئازارانە بووە.
4- درووستکردنی وێنایەک لە مێشکی کەسەکە دەربارەی شێوەی خۆی و جەستەی، کە زیاتر لە کەسانی هەرزەکار ئەمە ڕوودەدات، وێنەیەکی خەیاڵی بۆ خۆیان لە مێشکیاندا درووست دەکەن، کاتێک تەماشای خۆیان دەکەن بەو شێوەیە نین، متمانەیان بە خۆیان نامێنێت.
5- هەبوونی ئامانجێکی ناواقعی و نالۆژیکی، کاتێک پێی ناگەن پێیان وایە خۆیان کەسێکی شکست خواردون.
6- زۆر بیرکردنەوە بە شێوەیەکی نەرێنی دەربارەی خۆت، بەردەوام لۆمەکردن و سەرزەنشتکردنی خۆت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 553 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!