ئەوی لای کورەی ئاسنگەرەوە بێ، پریشکی بەرئەکەوێ.
ئەوی بەلای کورەی ئاسنگەرەوە بڕوا، پریشکی وێ ئەکەوێ.
کورە: مەبەست لەو جێگەیەیە کە کە ئاسنگەر گڕیدەدا و ئاسنی تێدا سووردەکاتەوە، بۆ ئەوەی نەرم ببێرەوە و کەلوپەلی هەمەجۆری لێدرووستبکات وەک (پاچ، چەکوش، تەشوێ و ...) کورە ئاگری تێدایە و پریشک فڕێدەدات، بۆیە بەرگی ئاسنگەر لای کورەوە هەمیشە کون کون دەبێت، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە نزیکایەتی لەگەڵ کەسی خراپدا بکەی، لە ئەنجامدا تۆش خراپ دەبی. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 388 car hatiye dîtin