#بڵێسە جەبار فەرمان#، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە لێدوانێکدا باسی لە گرینگی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی هەرێم و #بەغدا# کرد لە لایەک و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە لایەکی دیکە.
بڵێسە جەبار فەرمان، وتیشی: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم و حیزبەکان لەگەڵ وڵاتان، دەبێتە هۆکارێک بۆ پشتگیریکردنی وڵاتانی جیهان لە ماف و داواکارییەکانی هەرێم.
وتیشی (یەکێتی و پارتی، دوو حیزبی دێرینی ئەم کۆمەڵگایەن، بە هەوڵدانیان بۆ لەناوبردنی یەکتر لە ساڵانی ڕابردوودا مێژوویەکی ڕەشیان بۆخۆیان تۆمار کرد).
ئاماژەی بەوەشکرد حیزبەکان تەنیا بە دیموکراسییەت و پێدانی مافی هاووڵاتیان پێشدەکەون، پارتی و یەکێتی هەمان ئامانجی هاوبەشی نەتەوەییان هەیە و بەبێ یەکتر ناتوانن ئەم هەرێمە ببەن بەڕێوە، بۆیە پێویستە هەردووکلا یەک دەنگ بن و لە هەوڵدابن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەل. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 803 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!