#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ماڵی مام لە #بەغدا# پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری ئێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا #خالید شوانی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکترکردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێکرایەوە.
لەبەرانبەردا بافڵ تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەبەرانبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و ڕایگەیاند، بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین ڕێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 542 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!