نەخۆشخانەى دایک بڵاویکردەوە، مەلاریا یەکێکە لەو نەخۆشییە سەختانەى جیهان، کە ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن حاڵەتی تووشبووى هەیە و نزیکەی 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن و 700 هەزار کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە دەمرن، دەشڵێن، نەخۆشی مەلاریا دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی جۆرە مێشولەیەکەوە بەناوی (anopheles mosquito).
نەخۆشخانەى دایک، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بە مەترسى و شێوازى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى مەلاریا دەدات، کە دەقەکەى بەمجۆرەیەیە:-
زۆربەمان لە نەخۆشییە درمەکان دەترسین بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکمان لە بارەیانەوە هەبێت ئەمەش بۆ کەمی زانیاری و خوێندنەوەمانە لە بارەی ئەو نەخۆشیانەی لە داهاتوو هەبوونە و ئێستاش بڵاو بوونەتەوە، بۆیە هیچ نەخۆشییەک نییە پێشتووتر زاناکان سەرەداوێکیان لە بارەوە نەدۆزبێتەوە، هاوکات، زۆربەی نەخۆشییەکان لە ڕێی مێشوولە و پیسایی و پاشماوەی مردووی گیانداران بۆ مرۆڤ گواستراونەتەوە.
مەلاریا یە کێکە لەو نەخۆشییە سەختانەى جیهان، کە ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن حاڵەتی تووشبووى هەیە و نزیکەی 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن و 700 هەزار کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە دەمرن.
ئەم نەخۆشییە ساڵی 1889 لەلایەن دوو پزیشکەوە دۆزرایەوە بە ناوەکانی (کارلس لویس و لافیران) ، ئەم نەخۆشییە بەهۆی جۆرە پاراسیتێکەوە درووست ئەبێ بەناوی (plasmodium) و زیاتر بڵاوە لە ناوچەکانی ئاسیا و تورکیا و ئەفریقا.
نەخۆشی مەلاریا دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی جۆرە مێشولەیەکەوە بەناوی (anopheles mosquito).
$لە نیشانەکانی ئەم نەخوشى مەلاریا چییە؟$
- لەرزوتا.
- ئارەق کردنەوە.
- هەندێ جار کەم خوێنی.
- گەوورەبوونی سپڵ و جگەر.
ئەم نەخۆشییە دەگواسترێتەوە لە ڕێگەی، گواستنەوەی خوێن و دایک بۆ منداڵەکەی لەکاتی سکپڕی یان منداڵبوون، هەروەها بەکارهێنانی کەلوپەلى پزیشکى پیسبوو. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 830 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!