$لێو وشکبوونەوە$
وشکبوونەوەی دەم و تینوێتیی زۆر لە بەیانیاندا ئاماژەیەکە لە ئاماژەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و دەبێت دەستبەجێ پشکنینی ڕێژەی شەکری خوێن بکەیت.
$دڵ تێکەڵهاتن$
زۆربەی کات دڵتێکەڵهاتن هیچ زیانێکی نییە و کاتییە، بەڵام لەوانەیە نیشانەی زیادەی تری لەگەڵدابێت کە ئاماژەن بۆ کێشەیەکی توندتری نەخۆشیی شەکرە.
$ناڕونی بینین$
ناڕونی بینین کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت، مانای وایە پێویستە بەخێرایی ئاستی شەکری خوێنەکەت بپشکنیت، چونکە نەخۆشیی شەکرە دەبێتە هۆی گەورەبوونی عەدەسەی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕونی بینین کاتێک ئاستی شەکر بەخێرایی بەرزدەبێتەوە.
$نیشانەی تر$
جگە لەوە، هەستکردن بە شڵەژان و لەهۆشخۆچون، سڕبوونی قاچەکان لە کاتی هەستان، ڕەنگە ئاماژەی هۆشداریدان بن بە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 602 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!