بە حوشتریان وت: خەت، وتی: نەمکردییە قەت.
بە حوشتریان وت: وەک گاجووت هێڵێک لە زەوی بدە، وتی: ئەوە کاری من نییە.
کار و کردەوە بەپێی شارەزایی و لێزانی و توانای کەسەکان ئەنجامدەدرێت، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا دەستوپێ سپییە و توانای ئەنجامدانی هیچ کارێکی نییە، بە پێچەوانەشەوە هەندێک کەس بەدەستوبرد و وردە لە کار و کردەوەدا و توانای ئەنجامدانی کاری زۆر وردی هەیە. پەندەک یەکێک ئەیڵێ کە داوای کارێکی لێبکەن کە کاری ئەو نەبێت و پێی نەکرێ.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 563 car hatiye dîtin