پزیشکێکی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە ئەڵمانیا دەڵێت: دڵەڕاوکێ کاریگەریی نەرێنی زۆر خراپی لەسەر تەندرووستیی ددانەکان هەیە و تووشی هەوکردن و داخورانیان دەکات و بەو هۆیەوە ئەگەری وەرین و کەوتنیان زیاتر دەبێت.
جۆچن شمیت پزیشکی ئەڵمانی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دەم و ددان ئاماژەی بەوەکردووە، فشاری دەروونیی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ددانەکان هەیە، بەوپێیەی دەبێتە هۆی کەمی دەردانی لیکی ناودەم کە پێکهاتەی بە نرخی تێدایە لە شێوەی کانزاکان کە مینای ددان دەپارێزن، بەرگری گڵۆبۆلین کە مادە نەخۆشخوازەکان دەکوژن ئەو مادانەی دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی، هەروەها پرۆتینەکان کە ددانەکان لە وەرین و داخوران دەپارێزن.
ئەو پزیشکە ئەڵمانییە باسی لەوەکردووە، دڵەڕاوکێ و شڵەژانی دەروونیی سیستەمی بەرگریی جەستە لاوازدەکات و مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنەکانی پوک و بروکسیزم زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆئەوەی بەرەنگاریی دڵەڕاوکێ و نائارامیی دەروونیی ببینەوە پێویستە پەنا ببەینەبەر تەکنیکەکانی پشودانی وەک یۆگا و ڕامانی دەروونیی، یان پەنابردنەبەر چارەسەری دەروونیی بەتایبەت کاتێک بەدەست دڵەڕاوکێی بەردەوامەوە دەناڵێنیت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 646 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!