هەنار بەوە جیادەکرێتەوە کە وەک دژە ئۆکسێنێکی بەهێز کار دەکات کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کارکردنی مێشک، لەو چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەسەر منداڵانی تازە لەدایکبوو کراوە، پێشنیازیکردووە خانمانی دووگیان لە ماوەی دووگیانییەکەیاندا شەربەتی هەنار بخۆن، لەبەرئەوەی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپەلە هەیە.
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: شەربەتی هەنار سوودی خۆپارێزیی گرنگی بۆ کۆرپەلە لەناو منداڵدانی دایکدا هەیە، هەروەک ڕێگریی دەکات لەوەی منداڵەکە کێشێکی کەمی هەبێت.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە نەخۆشخانەی بێرنینگهام ئەنجامدراوە و 80 ئافرەتی دووگیان بەشدارییان تێداکردووە، تێیدا لە ماوەی هەفتەی 24 و 43 هەفتەیی دووگیانیاندا گرفتی دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلەیان دەستنیشانکراوە، دواتر داوا لە گرووپێک لەو ئافرەتە بەشدارانە کراوە ڕۆژانە شەربەتی هەنار بخۆنەوە و گرووپەکەی تریش خواردنەوەیەکی وەهمییان پێدراوە.
بەگوێرەی پێگەی میدیکاڵ نیوز تودەی ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستوە، هەرچەندە شەربەتی هەنارەکە نەبۆتە هۆی ئەوەی منداڵاکان قەبارەیان گەورەتربێت، بەڵام کاریگەریی تەندرووستیی ئەرێنی لەسەر گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلەکان و گەشەی بیناییان هەبووە.
توێژەران پێیانوایە، مادەی پۆڵیفینۆڵ کە بە زۆری لەناو هەناردا هەیە، یارمەتیدەرە لە گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلە لەناو منداڵداندا. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 663 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!