شێرپەنجەی پرۆستات بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لەڕژێنی پرۆستاتدا ڕوودەدات، ئەویش ڕژێنێکی بچووکە لەشێوەی گوێزدا کە لە ڕەگەزی نێردا هەیە و بەرپرسە لە بەرهەمی (ئاوی تۆوەکان) ، کە خۆراک بە تۆوەکان دەدات و دەیانگوازێتەوە.
پسپۆڕانی نەخۆشخانەی مایۆکلینیکیش لە ئەمریکا دەڵێن، ئەگەرهات و ئەو نیشانانەت لێدەرکەوت، ئەوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، لەبەرئەوەی ئاماژەی تووشبوونن بە نەخۆشیی شێرپەنجەی پڕۆستات.
$شێرپەنجەی پرۆستات پاش گەشەکردنی ئەم نیشانانەی تێدا درووستدەبێت$:
- بوونی خوێن لەگەڵ سپێرمدا.
- بوونی ئازارو نارەحەتیی لەبەشی حەوزدا یان ڕان و قاچەکان یان ئازاری ئێسک.
- کەمبوونەوەی کێشی جەستە بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو.
- بەردەوام هەستکردن بە پێویستی میزکردن و بەخێرایی چوون بۆ سەرئاو.
- بەقورسی دەستکردن بەمیزکردن و ماندوبوون لەکاتی میزکردندا.
- لاوازبوونی تەوژمی میزکردن و هەستکردن بەوەی میزڵدانت بەتەواوەتیی بەتاڵ نەبوە.
هەرچەندە هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە بەتەواوەتی ڕوون نین، بەڵام پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شێرپەنجەی پرۆستات درووستدەبێت کاتێک هەندێک خانە لەپرۆستات دەبنە خانەی نائاسایی، بازدان و گۆڕان لە DNA خانە نائاساییەکان ڕودەدات دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکان زۆر خێراتر گەشە بکەن و دابەش ببن لە چاو خانە ئاساییەکاندا، کۆبوونەوەی ئەم خانانەش، دەبێتە هۆی درووستبوونی گرێی شێرپەنجەیی، کە گەشە دەکەن و دەچن بۆ شانەکانی نزیکی، هەندێک خانە نائاساییەکان دەپچڕێن و بڵاودەبنەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 628 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!