شێرپەنجەی پڕۆستات بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لەناو پیاواندا، تاوەکو مرۆڤیش زیاتر بە تەمەندا بچێت زیاتر ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییەی زیاتر دەبێت، بەتایبەت ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵیەوەیە.
لەو چوارچێوەیەدا پێگەی فەرمیی وەزارەتی تەندرووستیی بەحرەین لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دیارترین نیشانەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییەی دەستنیشانکردووە، بەتایبەت کە نیشانەکان لەسەرەتای نەخۆشییەکەدا دەرناکەون، ئەوانیش بریتین لە:
- زۆر میزکردن.
- قورس میزکردن.
- لاوازی فڕێدانی میز.
- بێتوانایی لە میزکردن.
- لاوازبوونی توانای سێکسیی.
- هاتنی چەند دڵۆپە میزێک دوای تەواوبوونی میزکردن.
- بوونی ئازاری پشت و جومگەکان.
پزیشکان دەڵێن زیادبوونی چەوریی بەتایبەت لە ناوچەی ورگ و کەمەر، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاد دەکات.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو چەوریە زیادەیەش باشترە جوڵەی جەستەیی وەک ڕۆیشتن بەپێ و ڕاکردن و لێخوڕینی پاسکیل و مەلەکردن ئەنجامبدرێت.
بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکەش دەبێت خواردنی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەکان بخۆین، وەک تەماتە و شوتی و هەنار و میوە ڕەنگ سوورەکان بە گشتیی، جگەلەوەی جگەرەکێشان ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە بە شێرپەنجەی پڕۆستات دوای پەڕاندنی، زیاتر دەکات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 523 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!