دەقی پیرۆزباییەکە:
برای ئازیز عەتا کەریم سەرنووسەری PUKMEDIA
خوشک و برایان ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی وێبسایتی PUKMEDIA
سڵاوێکی ڕۆژنامەنووسیانە..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی وێبسایتەکەتان بەناوی خێزانی کەناڵی المسری-وە لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوای بەردەوامی و پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لە کاتێکدا کە یادی دامەزراندنی وێبسایتەکەتان دەکەینەوە، ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و بوارە ڕۆژنامەوانییەکان بەتایبەتیش دیجیتاڵیەکان بەرەوپێشچوونی خێرایان لەڕووی شێواز و ناوەرۆکەوە بەخۆوە بینیوە کە پێویستی بە گۆڕینی شێوازی کاری پیشەیی ھەبووە، ئەوەی لە ماوەی ڕابردووشدا بینیومانە بەروونی بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەم وێبسایتە لەگەڵ کاروانی بەروپێشچوونی تەکنۆلۆجیدا ڕێدەکات و ھەوڵ دەدات لەگەڵیدا بەردەوام بێت بەبێ دواکەوتن، ھەروەک ئەوەی وێبسایتەکە لە فۆرمی نوێیدا پێشکەشی دەکات دەریخستووە کە شێوازێکی ڕۆژنامەوانی باڵای ھەیە و ھەموو تواناکانی تەرخانکردووە بۆ داکۆکیکردن لە ڕاستی و ئەو پرەنسیپانەی پەیڕەویان دەکات و ئەو پەیامەی دەیەوێت بیگەیەنێت.
بەم بۆنەیەشەوە ئامادەیی تەواومان دووپات دەکەینەوە بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەپێناو بەرەوپێشبردنی کاری ڕۆژنامەوانی و گێڕانەوەی بۆ ئەو پێگەیەی شایانیەتی.
دووبارە یادی دامەزراندنی وێبسایتەکەتان پیرۆز بێت و ھەر بمێنن
#سۆران# عەلی
بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی میدیایی المسری[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!