دەقی پیرۆزباییەکەی بارزان شێخ عوسمان:
ھەڤاڵی بەڕێز کاک عەتا کریم سەرنوسەری سایتی پیوکەی میدیای ئازیز و تەواوی ھەڤاڵانی خوشک و برام لەو پێگە ئازیزە
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم پێگە ڕاستگۆ و بوێرەی نێو ڕۆژنامەگەریی ئەلکترۆنیی لە عێراق و کوردستان و بەشێکی گرنگی ڕاگەیاندنی ی ن ک گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم ھیوادارم ساڵڕۆژی ھاتنە مەیدانی پیوکەی میدیا ھاندەر و فاکتەرێک بێت بۆ زیاتر پێشکەوتن و گەشە سەندنی لەم مەیدانە گرنگەی وشەی ڕاست و ھەق وتن .
ئەم پێگە بە ناوبانگەی ڕاگەیاندنی یەکێتییەکەمان و ئاژانسی ڕەسمیی ی ن ک ھەر لەیەکەم ڕۆژی خەباتی وشە و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریدا ،راستگۆیی و ھەق وتن و بوێریی و پابەندبونی بە بەھا نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی سەلماند ،بۆیە لەو کاتەوە تا ئێستا جێ متمانە و باوەڕی کۆمەڵانی خەڵک و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنوسانیشە و بوەتە،سەرچاوەیەکی گرنگی ھەواڵ شانبەشانی
کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندنی ی ن ک . پیوکەی میدیا سایتێکی بەرپرسیارە و بە چاوی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەتەک ھەمو ھەواڵ و گۆڕانکارییەکدا دەکات لە ھەمو ئاستەکانی نێوخۆیی ، عێراقیی،ناوچەیی و جیھانیشدا ھەر بۆیە ھەمیشە پێشەنگی ھەواڵ و ڕاپۆرت و ڕاڤە سیاسیی و ئابورییەکانیشە .ھیوادارم پیوکەی میدیای ئازا و ئازاد کە بەردەوام جێگەی ڕەزامەندیی و بایەخیش بوە لای سەرۆک مامجەلالی مەزن ھەر لە پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتردا بێت بە تایبەتیی لەم ھەلومەرجە ناسک و ئاڵۆز و پڕ پێشھاتی کتوپڕ و لە ناکاوەدا کە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە وجیھانی پیادا تێپەڕ دابێت .
دوبارە پیرۆز بێت و ھەر سەرکەتوبن پیوکەی میدیاش ھەر لە بڵندیدا ئاڵا و لۆگۆکەی بشەکێنەوە.
ھاوکار و ھەڤاڵتان
بارزان شێخ عوسمان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!