وەک تەنیا کورد ماوەى چەندین ساڵە سەروکارى لەگەڵ یارى مۆتۆڕسکیلى جیهانى هەیە و سەربارى ئەوەى وەک ناوبژیوانێکى نێودەوڵەتى ئەو یارییە بەناوبانگەیە، لە کۆنگرێسى ساڵانەى یەکێتییەکەش دەبێتە ناوێکى دیار و کاندیدى پۆستێکى گەورەى یەکێتیی مۆتۆرسکیلى جیهانى دەبێت.
دکتۆر #مەجید خیدایەخش# مامۆستاى کۆلێژی وەرزش لە# زانکۆى سلێمانى# و سەرۆکى ئەکادیمیاى سلێمانى بۆ مۆتۆڕسکیل و ئۆتۆمبیل لە هەفتەکانى ڕابردوو لە شارى ڕیمیەى وڵاتى ئیتاڵیا بەشدارى لە کۆبوونەوەى دەستەى گشتى یەکێتیی مۆتۆرسکیلى جیهانى کرد کە بە FIM ناسراوە، بە و پێیەى ناوبراو وەک ناوبژیوانى نێودەوڵەتى ئەو یارییە و هاوکات نوێنەرى یانەى ئێراق بۆ مۆتۆرسکیل و وڵاتى ئێراق میواندار و بەشدارى ئەو کۆنگرێسە گەورەىە بوو.
سەبارەت بەو کۆنگرێسە و چۆنێتى بەشداریکردنى، دکتۆر مەجید لە لێدوانێکى تایبەت ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆک و جێگرانى یەکێتییەکە بوو بۆ سێ ساڵى داهاتوو، لەوێ سەرۆکى یەکێتییە بە شێوەى دانانەوە و بە سەپۆرتى چەندین وڵاتى ئەندام داندرایەوە، دواتر هەڵبژاردن بۆ سێ جێگرى یەکێتییەکە کراو بەندە لەوێ خۆم کاندید کرد بۆ یەکێک لە و سێ پۆستە کە ئەمە ئەزموونى یەکەمم بوو، لە و چوارکەسەى کاندید بووین من 26 دەنگى ئەندامانم بەدەستهێناو تەنیا 10 دەنگ لە سێیەمەکەوە دوور بووم، کە بە بۆچوونى زۆربەى ئەوانەى لەوێ بوون ئەوە ئەنجامێکى گەورە بووە بۆ من بە و پێیەى ئێراق نوێیە لە یەکێتییەکە و هەروەها وەک وڵاتانى تر نەیتوانووە سەپۆرتى بەردەوامى هەبێت.
وتیشى، من هەر لە و کۆنگرێسە قسەى خۆم کرد سەبارەت بە ئێراق و کوردستان و تێڕوانێکى باشم بە ئەندامان و یەکێتییەکەش داو لە نزیکەوە چاوم بە سەرۆک و جێگرى یەکێتییەکەش کەوت و لەوێش دەست خۆشییەکى زۆرم لێکرا بۆ ئەو ڕێژەى دەنگەى هێناومه.
سەبارەت بە ئاستى ئەو یارییە لە کوردستان، دکتۆر مەجید وتى ” من سەرۆکى ئەکادییمیاى سلێمانیم بۆ ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبیل بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا لە کوردستان و شارى سلێمانى زەوییەکى تەرخانکراومان بۆ ئەو یارییە نییە هەرچەندە چەندین هەوڵم داوە بۆ لایەنى پەیوەندیدار بەڵام وەڵاممان دەست نەکەوتووه”.
وتیشى لە پارێزگاى واست ئێستا 2023 شوێنێکى گەورە و فراوان بۆ ئەو یارییە هەیە و ڕۆژبەڕۆژیش هەوادارى ئەو یارییە ڕوو لە هەڵکشانه.
دکتۆر مەجید کە ناوبژیوانى نێودەوڵەتیشە ئەو پێشتر بەشدارى بەڕێوەبردنى یارییەکەى لە ئۆستورالیا و تورکیا و یۆنان کردووە و باوەڕپێکراوى یەکێتیی مۆتۆرسکیلى جیهانییە بۆ بەڕێوەبردنى ئەو پاڵەوانێتییانە لەلایەن یەکێتیی جیهانیەوە لە ئێراق و کوردستان.
یەکێتیی مۆتۆڕسکیلى جیهان لە ساڵی 1904 دامەزراوە و بنکەکەی لە بەڕیتانیا بووە و ، دواتر بارەگا سەرەکییەکەی گواستراوەتەوە بۆ سویسرا.
هەرچى یانەی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسکیلی ئێراق لە ساڵی 2019 دامەزراوە و لە ساڵی 2020 بووەتە ئەندامی نێودەوڵەتی.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 573 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!