$کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات.$
دەقی پەیامەکە....
بەڕێز: مامۆستا #سەڵاحەدین بەهادین#- ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#
بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی دەکەم.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تەمەنی سیاسی خۆیدا وەک هێزێکی سیاسی توانیویەتی ڕۆڵی بەرچاوی هەبێ و هەمیشە بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان، ئومێدەوارم ئەم یادە بکەینە هەوێنی هەنگاونان بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 721 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!