بەرەبەیانی ئەمڕۆ #06-02-2023#، بوومەلەرزەیەک لە کوردستان ڕوویدا کە باکوور و ڕۆژاوای نیشتمانی تووشی کارەساتێکی دیکە کرد. لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵەکانی کوردستان گیانیان لە دەستداوە. ھەروەھا ماڵ و حاڵێکی زۆریش ڕماون و وێران بوون.
دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان، سەرەڕای بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستان، خاوەنانی ڕاستەقینەی ئەم سەروەت و سامانەیان پشتگوێ خستووە و لە کارەساتە سرووشتییەکاندا دەغەڵی و کەمتەرخەمیی دەکەن.
پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ڕوودانی ئەم کارەساتە، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان و زیان لێکەوتووان دەردەبڕێت و داوا لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەکات بە ھەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت، بە ھانای خوشک و برایانی خۆیانەوە بچن.
پارتی ئازادیی کوردستان پێ لەسەر ئەو ڕاستییە دادەگرێتەوە کە تەنیا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەتوانێ پارێزەری خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر کارەساتە سروشتی و مرۆڤی و سیاسییەکاندا بێت. [1]
#پارتی ئازادیی کوردستان# PAK
17 ڕێبەندانی 2722 کوردی
06-02-2023
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,005 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!