لە یاری تۆپی باسکەدا هەردوو هەڵبژاردەی کوردستان و ئێراق ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ڕێکەوتی شەممە 04-02-2023 لەیارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی کوردستان لەهۆڵی وەرزشی #زاخۆ# میوانداری هەڵبژاردەی باسکەی ئێراقی کرد.
یارییەکە کاتژمێر 4ى ئێوارە بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی باسکەی کوردستان ماوەی سێ ڕۆژە لە ئۆردوگایەکی مەشق و ڕاهێنانە لە شاری زاخۆ بۆ خۆ ئامادەکردنی یاری دۆستانەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێراق.
هەڵبژاردەی کوردستان پێکهاتەکەی لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان پێکهێنراوە، یەکەم یاری دۆستانەشی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێراق دەبێت، بۆ داهاتووش چەند یارییەکی دیکەی دەبێت.
پێکهاتەی هەڵبژاردەی کوردستان پێکهاتووە لە:
سەرۆک شاند: هوشیار سلێمان ئەحمەد
کارگێڕی هەڵبژاردە: ڕەوەند دڵزار تۆفیق
ڕاهێنەر: جوتیار عەلی ، یاریدەدەری ڕاهێنەر: پێشەوا عوسمان
یاریزانانی هەڵبژاردە:
جێگر عەلی لە یانەی #وەرزشی زاخۆ# ، موراد عەلی لە یانەی وەرزشی زاخۆ، موهەنەد عەبدولکەریم لە یانەی وەرزشی زاخۆ، عیمران ئیبراهیم لە یانەی وەرزشی زاخۆ، زنار هوشیار لە یانەی وەرزشی زاخۆ، محەمەد عەبدولخالق لە#یانەی وەرزشی قەڵا#، کەیهان سیروان لە یانەی وەرزشی قەڵا، خالید سوڵتان لە #یانەی وەرزشی سۆلافی نوێ#، ڕێکان عوسمان لە یانەی وەرزشی سۆلافی نوێ، فەرید ڕەعد لە #یانەی وەرزشی دهۆک#، دابان قاسم لە یانەی وەرزشی هێرش، ڕەزوان شاکر لە #یانەی وەرزشی ئاسۆ#، #دیاری ئەرکان# لە #یانەی وەرزشی دەربەندیخان،# یوهان مەکسیم لە #یانەی وەرزشی ئەکاد#.
ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
#03-02-2023#
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 861 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!