دکتۆرە یەلێنا تیخۆمیرۆڤا، پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەوانەی ئارەزووی دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەیان دەکەن، پێویستە بە تەواوی واز لە خواردنی شەکر بهێنن.
ڕوونیشیکردۆتەوە، وازهێنانی لە پڕ و یەکجارەکی شەکر هیچ ئاکامێکی نەرێنیی لەسەر تەندرووستیی نییە، ئەگەر بەراورد بکرێت بە دەستبەرداربوونی یەکجارەکی لە خواردنەوەی کحوول و ماددە هۆشبەرەکان.
هەروەک وتویەتی: ئەگەر کەسێک بیەوێت کێشی جەستەی دابەزێنێت و بۆ ئەوەش لە پڕ دەستبەرداری خواردنی شیرینییەکان ببێت، ئەوە بە هیچ شێوەیەک هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر جەستە نابێت، لەبەرئەوەی شەکر هاوشێوەی دەستبەرداربوون لە ماددە هۆشبەرەکان نییە، بەوپێیەی ئەوکەسەی واز لە کارتێکەرە هۆشەکییەکان دەهێنێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو ماددانەوە، بەڵام بە وازهێنان لە شەکر ئەو کاریگەرییە لەسەر جەستە درووست نابێت و هیچ مەترسییەک لەسەر تەندرووستیی درووست ناکات.
بەوتەی ئەو خانمە پسپۆرە ڕووسییە، مەرج نییە ئەوکەسەی دەیەوێت کێشی دابەزێنێت پێویست بکات بە تەواوەتیی واز لە خواردنی شیرینییەکان بهێنێت، لەبەرئەوەی ئێستا لە فرۆشگاکاندا شیرینی جێگرەوە هەیە کە لە (isomaltooligosaccharide) درووست دەکرێت، کە کاربۆهیدرایتێکە لەلایەن کۆئەندامی هەرسەوە هەڵنامژرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 684 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!