ناونیشانی بابەت: سستبوونی گورچیلە چییە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
سستبوونی گورچیلە واتە ئەوەی کە گورچیلە ناتوانێت فرمانەکانی خۆی بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبەرێت ، لەتوانایدانابێت کە خوێن پاکبکاتەوە لە مادە زیانبەخشەکان.
$نیشانەکانی سستبوونی گورچیلە:-$
1- کەم بوونەوەی میز.
2- ھەڵئاوسانی قاچ و پەلەکان بەھۆی کۆبوونەوەی ئەو ئاوەی کە گورچیلە نەیتوانیوە فلتەری بکات.
3- ھەست کردن بە ماندوبوونێکی زۆر.
4- ھەناسەتەنگی.
$هۆکارەکانی چین؟$
1- مەیینی خوێن لە ناو یاخود دەوروبەری گورچیلە.
2- هەوکردنی بەردەوامی گورچیلەکان.
3- بەکارهێنانی بەردەوامی هەندێ جۆری دەرمان و مادە کحولییەکان.
4- چارەسەری کیمیایی.
5- نەخۆشی شەکرە کە کۆنتڕۆڵ نەکرابێ.
6- کەمبوونەوەی خوێن ڕۆیشتن بۆ گورچیلە.
$ڕێگاکانی خۆ پارێزی:-$
1- کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن.
2- کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.
3- ڕێکخستنی کێشی لەش.
4- کەم بەکارھێنانی خوێ.
5- خواردنەوەی ئاوی پێویست.
6- وازھێنان لە جگەرە کێشان.
7- وەرزش کردن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 520 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!