کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەتی سەربە شاری #سەردەشت# بە ناوی #حسێن محەمەدی# ناسراو بە (تەلان) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 22ی شەوی هەینی 21ی ڕێبەندانی 2722 (10ی فێبریوەری 2023) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی حسێن محەمەدی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ دەسبەجێ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی پەڕینەوە لە سنووری (نۆکان) کراوەتە ئامانج و تەقەی لێ کراوە.
شایەنی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە شەوی 10-02-2023 گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 518 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!