ناونیشانی بابەت: بوونی تەنی نامۆ لە گوێدا
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
چوونی تەنێکی بێگانە بۆناو گوێ یەکێکە لەو حاڵەتە کتووپڕانەی کە ئەکرێت دووچاری هەموو کەس ببێتەوە بەتایبەت لە منداڵدا.
- ئەو تەنانەی کە لە گوێدا گیردەبن بەزۆری بریتین لە پارچە کاغەزی بچووک، بەرد، موروو، پیلی بچووکی کاتژمێری دەستی، یاخود زیندەوەری بچووک یاخود لۆکەی گوێ پاکەرەوە.
- لەزۆربەی حاڵەتەکاندا کەسەکە بە دەستی خۆی ئەو تەنە دەکاتە ناو گوێیەوە بەتایبەت لە منداڵدا، زۆربەی جار هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام هەندێک جار زیانبەخش دەبێت بەتایبەت گەر بچێتە قوڵای کەناڵی گوێوە و کە چەند نیشانەیەکی هەیە وەک:-
1- ئازار و سووربوونەوە و بوونی دەردراوی گوێ.
2- کەمبوونەوەی هەستی بیستن بەتایبەت گەر مادەکە کەناڵی گوێی گرتبێت.
3- لە حاڵەتی بوونی ئەو نیشانانەدا پێویستە کەسەکە بەزوترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.
- لەکاتی گیربوونی تەنێک لەناو گوێدا هەرگیز دەست یاخود گوێ پاکەرەوە یاخود هەر ئامێرێکی تر بەکارمەهێنە چونکە زیاتر مادەکە پاڵپێوەدەنێت بۆ ناو گوێ.
- ئەگەر ئەو تەنەی چووە ناو گوێوە پاتری کاتژمێری دەستی بوو پێویستە بە زوترین کات کەسەکە بچێتە بەشی فریاکەوتن یاخود پزیشکی پسپۆڕ بۆ دەرهێنانی مادەکە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 154 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!