ناونیشانی بابەت: سەرئێشە
زنجیرەی یەکەم
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
سەرئێشە باوترین جۆری ئازارە کە زۆرترین کەس دووچاری دەبنەوە، کە هەست بە ئازار دەکەن لە ناوچەی سەر و دەموچاو.
- سەرئێشە ئەکرێ جیاوازبێت لە ڕووی جۆر و کەم و زۆری و شوێن و بەردەوامی ئازارەکە.
- زۆربەی جار سەرئێشە مەترسیدار نییە، بەڵام هەندێک جار ئەکرێت نیشانەبێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدا.
$بە گشتی سەرئێشە ئەکرێت بە دوو جۆرەوە:-$
- سەرئێشەی سەرەتایی.
- سەرئێشەی دووەمی.
سەرئێشەی سەرەتایی:
بەهۆی زیاد چالاکی یان کێشەیەک لە پێکهاتەی هەستیاری ئازار لە مێشکتدا، درووست دەبێت. لەهەندێک کەسیشدا هۆکارەکەی بۆماوەییە.
- سەرئێشەی سەرەتایی نیشانەی نەخۆشییەکی ترسناک نییە بەڵام ئازار بەخشەو ئەکرێت کاربکاتە سەر کاروبارو ژیانی ئاسایی کەسەکە.
$سەرئێشەی سەرەتایی چوار جۆری هەیە:-$
1- سەرئێشەی گرژبوون.
2- سەرئێشەی شەقیقە.
3- سەرئێشەی هێشوویی.
4- سەرئێشەی بەردەوامی ڕۆژانە (NDPH)
سەرئێشەیی سەرەتایی ئەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کە پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەوە هەیە درووست ببێ وەک:-
- جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان.
- نەخواردنی ژەمە سەرەکییەکان.
- دەنگە دەنگ و ژاوە ژاو.
- کەم خەوی.
- کار یاخود وەرزشی قورس.
- کۆکە یاخود پژمین بە زەخت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 123 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!