شیرین یونس ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیویەتی #جوتیار عادل# کە بەحساب وتەبێژی کۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، سپۆنسەری وتارە کۆنەکانی #قوباد تاڵەبانی# کردووە کە لە یادی سێ ساڵەی دامەزراندنیدا تۆمار کراوە.
ئەو پەڕڵەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی نووسیوە لەبری ئەوەی پارە لە سپۆنسەر خەرج بکەن، بۆ پارە و شایستەی #سلێمانی# نادەن؟ ئەگەر بیری قوباد تاڵەبانیش دەکەن ، ئەوا شەرمی ناوێت و ڕاست ئاشکرای بکەن، بەڵام وەک جارەکانیترتان ڕەفز دەکرێت.
شیرین یونس ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات کە لە هیچ کابینەیەکی حکومەتەکانی هەرێم، وتەبێژەکانیان نەبۆنەتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان، تەنیا ئەم وتەبێژەی کابینەی نۆیەمی شکستخواردوە بەو جۆرە مامەڵە دەکات.
پەڕڵەمانتارەکەی کوردستان لە بەشێکی تری نووسینەکەدا دەڵێت: واز بێنن لەدوا کەوتنی مووچە و نەبوونی کارەبا و نەوت و خزمەتگوزاری و ناعەدالەتی لە خەرجکرنی داهات و دزی و گەندەڵی و قاچاخچییەتی، هەموو ئەم شکستانە بەلایەک و جوتیار عادلیش شکستێکی تری کابینە فاشیلەکەی سەرۆکی حکومەتە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 591 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!