ناونیشانی بابەت: کەڕووی ڕەش
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
هەوکردن بەهۆی کەڕووی ڕەشەوە چییە؟ ئایا مەترسیدارە؟ کێن ئەوانەی کە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە؟
- بریتییە لە جۆرێک لە هەوکردنی کەڕوو بەهۆی گرووپێک لە کەڕوەوە کە ناسراون بە (mucormycetes) ، حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام تەواو مەترسیدارە.
- ئەم کەڕووە لە ژینگەی دەورووبەرماندا بوونیان هەیە، ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە یاخود نەخۆشی شەکرەیان هەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بەم جۆرە هەوکردنە.
- هەروەها ئەوکەسانەی کە نەخۆشی ئایدز یاخود چاندنی ئەندامێکیان بۆ کراوە، یا سووتاویان هەیە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
- ئەم جۆرە هەوکردنە ئەکرێت تووشی بەشە جیاوازەکانی لەش ببێت بەڵام باوتریان هەوکردنی جیووبەکان و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ مێشک، ڕێگای گواستنەوەشی بەهۆی هەڵمژینی دەنکۆڵەکانی کەڕووەکەوەیە.
$نیشانەکان:-$
1- ئاوسانی لایەکی دەموچاو.
2- سەرئێشە و گیرانی لووت و جیووبەکان.
3- درووست بوونی پەڵەی ڕەش لەسەر پردی ناوەڕاستی لووت و بەشی سەرەوەی ناو دەم کە زۆر بەخێرای گەشەدەکەن و حاڵەتەکە قوورس دەکات.
4- تا.
- یەکێک لە مەترسییەکانی ئەم جۆرە کەڕووە ئەوەیە کە زۆر بەخێرای دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش وەک مێشک و سییەکان ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەرئەنجامی ترسناکی لێئەکەوێتەوە وەک:-
- هەوکردنی مێشک و سییەکان.
- شەلەلبوون.
- گەشکە.
- مردن.
- چارەسەری حاڵەتە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە دژە کەڕوو، هەندێکجار بڕیار لەسەر نەشتەرگەری دەدرێت بۆ لابردن و پاکردنەوەی ئەو بەشەی کە تووشی هەوکردنەکە بوون بەهۆی کەڕووەکەوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 163 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!